ئەپڵ 7, ئایار 2024

ئاپیاد ئێیەری نوێ بە دوو قەبارەی جیاواز نمایش کرا 

هەروەکو بۆی دیاری کرابوو، ئێوارەی ئەمڕۆ ئەپڵ بۆنەی بەست، ئاپیاد ئێیەری نوێ بە دوو قەبارەی جیاواز نمایش کرا، 13 ئینج و 11 ئینج بە ڕەنگی سپی، سلڤەر، شین و پەمبە بەردەست دەبن بە نرخی دەسپێکی 599 دۆلار بۆ قەبارەی 11 ئینج و 799 دۆلار بۆ قەبارەی 13 ئینج.

یەک کامێرا لە بەشی پشتەوەی لە خۆ دەگرێت کە ڕوونی 12 مێگاپبکسڵە لەگەڵ کامێرایەکی سێڵفی بەهەمان ڕوونی، بەڵام بۆ ناوەڕاستی ڕوونماکە جێگیر کراوە. هەروەها پشتگیری لە تایبەتمەندی Apple Pencil Hover دەکات کە پێشووتر تەنها تایبەت بوو بە ئایپاد پڕۆ. هەروەها چیپسێتی Apple M2 لەسەر جێگیر کراوە.

بڵندگۆکانی لە جۆری Stereo و Touch ID لە خۆ دەگرێت هەروەکو نەوەی پێشووتری. هەروەها پشتگیری لە تەختەکلیلی Apple Magic keyboard دەکات.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ