- سەرەکی
- هەواڵ
- ئەپڵ
- سامسۆنگ
- ویندۆز فۆنهاوپۆلێکی تایبەتە بە سیستەمی وەگەرخەری ویندۆز بۆ مۆبایل
- سۆنیبەشی هەواڵی تایبەت بە کۆمپانیای سۆنی
- فەیسبووک
- گووگڵ
- مایکرۆسۆفت
- کۆمپیوتەرهاوپۆلی تایبەت بە هەواڵی کۆمپیوتەر و بابەتە پەیوەندیدارەکانی
- شاومیهاوپۆلی تایبەت بە کۆمپانیای شاومی
- هواوەیبەشی هەواڵی تایبەت بە کۆمپانیای هواوەی
- ئەپ و نەرمەکاڵاتایبەت بە هەواڵی ئەپ و بەرنامەکان
- مۆبایل و تابلێت
- ئاسایشی ئەلیکترۆنیتایبەت بە هەواڵی ئاسایشی ئەلیکترۆنی
- ئامێرە هەمەجۆرەکانتایبەت بە هەواڵی ئامێرە هەمەجۆرەکان
- ڕاپۆرت و توێژینەوەکانتایبەت بە توێژینەوە و ڕاپۆرتەکان
- سیستەمی وەگەرخەرتایبەت بە سیستەمە وەرگەرخەرەکان
- ڤیدیۆ
- ڕێنماییتایبەت بە ڕێنماییە تەکنەلۆژییەکان
- بیروڕاتایبەت بە دیدوبۆچوونی نوسەران
- پێداچوونەوەتایبەت بە پێداچوونەوە بە ئامێر و ئەپ و بەرنامە تەکنەلۆژییەکان
- گەرمترینتایبەت بە هەواڵە گەرمەکان
- جۆراوجۆر
دوو نەوەی مۆبایلی ئاست بەرز لە یەک ساڵدا، بۆ نا! ئەمساڵ ئۆنەر ئەو کارەی ئەنجامدا، بە نمایش کردنی زنجیرە مۆبایلی
زنجیرەکە لە جۆری ئاسایی و پرۆ پێکدێت، هەردوو مۆبایلەکە چیپسێتی Snapdragon 8 Elite لەسەر جێگیر کراوە. یەکێک لە گۆڕانکارییە زۆر دیارەکان لە جۆری پرۆ، بریتییە لە کامێرای تێلەفۆتۆی 200 مێگاپیسکڵی، کە نەوەی ڕابردوو خاوەنی کامێرایەکی 180 مێگاپیسکڵی تێلەفۆتۆ بوو. قەبارەی هەستەوەرەکە تا ڕادەیەک گەورەیە کە “1/1.4 و توانای سێ هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵی هەیە بە بێ لە دەست دانی ڕوونی، هەروەها تاکو سەد هێندە توانای نزیککردنەوەی دیجیتاڵی هەیە.
هەروەها جۆری پرۆ کامێرای سەرەکی ڕوونی 50 مێگاپیسکڵ و پشتگیری لە (OIS) دژە لەرزین دەکات، کامێرای گۆشە فراوانیش بەهەمان ڕوونی. هەروەها کامێرای سێڵفی بە 50 مێگاپیکسڵ لە خۆ دەگرێت.
ڕوونماکەی قەبارەی 6.8 ئینجە لە جۆری OLED بە پانێڵی LTPO و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و ڕوونی 1,264*2,800 پیکسڵ، پەنجەمۆری ژێر ڕوونما لە خۆ دەگرێت لە جۆری Ultrasonic.
پاترییەکەی قەبارەی 5,850 مللی ئەمپێر \ کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 100 واتی وایەر و 80 واتی بێتەل. جیاوازی جۆری ئاسایی لەگەڵ پڕۆ، تەنها ڕوونی کامێرای تێلەفۆتۆ و قەبارەی پاترییە، جۆری ئاسایی کامێرای تێلەفۆتۆکەی ڕوونی 50 مێگاپیکسڵە و پاترییەکەشی 5,650 مللی ئەمپێر \ کاتژمێرییە بە هەمان خێرایی بارگاوی کردنەوە. هەردوو مۆبایلەکە بڕوانامەی IP69 هەیە بۆ دژە خۆڵ و تۆز و ئاو لە خۆ دەگرن.
نرخی دەستپێکی جۆری پڕۆ لە چین بریتییە لە 800 دۆلار بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت و نرخی جۆری ئاسایی بریتییە لە 630 دۆلار بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت.