بابەتی گرینگ 30, کانوونی یەکەم 2024

ئەمانە تایبەتمەندییە نوێ و نایابەکانی HyperOS2ی مۆبایلەکانی شاومین پێویستە بیانزانیت!

شاومی هاوشێوەی کۆمپانیاکانی تری سەردەم لە وەشانی نوێی ڕووکارە بەکارهێنەرەکەیدا ناسراو بە HyperOS2.0 سەرەنجی سەرەکی خستۆتە سەر زیرەکی دەستکرد و کۆمەڵێک گۆڕانکاری دیزاین و بەتایبەتیش ڕوونمای قفڵ و هۆم.

پێش ئەوەی دەست پێ بکەین، بۆ ئەوەی بزانیت مۆبایلەکەت ئەم وەشانەی پێ گەیشتووە یان کەی پێی دەگات، کرتە لێرە بکە.

١- لەگەڵ ئەم وەشانە نوێیە، ڕوونمای قفڵی “هاوشێوەی فیلم” زیاد دەبێت کە بنچینەکراوە لەسەر زیرەکی دەستکرد و دەتوانیت لە ڕێگەی زیرەکی دەستکردەوە پاشبنەمای جووڵاو(داینامیکی) پێ درووست بکەیت.

٢- هەروەها پیشاندانی دۆخی کەشوهەوا بە شێوەی 3 ڕەهەندی لە ئەپی کەشوهەوا زیادکراوە.

٣- ئێستا دەتوانیت لە تابلێتەکەتەوە مۆبایلەکەت کۆنترۆڵ بکەیت لە نێوانیاندا نووسین بگوازیتەوە و ڤیدیۆ تۆمار بکەیت.

٤- چەندین تایبەتمەندی بە زیرەکی دەستکرد بەهێزکراو بەردەست کراون لەم وەشانەدا، لەوانە Magic Painting بۆ گۆڕینی هێڵکێشی (شتێک بە دەست دەکێشیت) بۆ وێنە. هەروەها AI Voice Recognition بۆ گۆڕینی دەنگ بۆ نووسین بە شێوەی راستەوخۆ و کورت کردنەوەی. ئامرازەکانی نووسین بۆ درووستکردنی دەق، پوختەکردن، هەڵەچنی و داڕشتنەوەی. لەگەڵ وەرگێڕانی بە زیرەکی دەستکرد بۆ وەرگێڕانی ڕاستەوخۆ لە کاتی کۆبوونەوە و ڤیدیۆ و تەلەفۆندا. لە کۆتاییشدا تایبەتمەندی دژە ساختەی بە زیرەکی دەستکرد بەهێزکراو بۆ ناسینەوەی پەیوەندییە ساختەکان.

 

٥- ئەنیمەیشنی نوێ لەسەر ڕوونمای قفڵ و هۆم.

٦- ئەنجامدانی پەیوەندی لەسەر ئامێری جیاواز. بۆ نمونە مۆبایلەکەت لە ژوورێکە و لە ژوورەکەی تر تابلێتی شاومیت لایە و پەیوەندی دێت، دەتوانیت لەسەر تابلێتەکەت پەیوەندیەکە وەربگریت.

٧- پەیوەستکردن بە سیستەمی ویندۆز لە ڕێگەی ئەپی Phone Linkـەوە کە ڕێگەت پێدەدات بە ئاسانی فایل ئاڵوگۆڕ بکەیت و ئەپەکان بەکاربهێنیت و وەڵامی نامە و ئاگاهییەکان (نۆتیفیکەیشنەکان) بدەیتەوە.

ئەمانە و چەندین تایبەتمەندی دیکەش لە ئەم وەشانەدا بەردەست دەبن. لێرەوە دەتوانن بەرهەمە پشتگیری لێکراوەکان بۆ ئەم وەشانە بخوێننەوە.

بۆچونی تۆ