ژیری دەستکرد AI
1, ئازار 2025
ئەپی Copilot بۆ سیستەمی ماک بەردەست بوو
مایکرۆسۆفت لە کۆتاییدا ئەپی Copilot بۆ سیستەمی MacOS بەردەست کرد، کە بە ژیری دەستکردی ChatGPT بەهێز کراوە. دوو ساڵ لەمەوبەر Copilot تەنها لە وێبگەڕەکانی Chrome، FireFox و Safari بەردەست بوو. هەروەها تاکو سەرەتایی ساڵی ڕابردوو بۆ سیستەمی ئەندرۆید و iOS بەردەست نەکرا.
ئەوەمان بیر نەچێت مایکرۆسۆفت ئەپەکەی لەگەڵ ئەپەکانی Teams و Outlook و ئەپەکانی دیکەی تێهەڵکێش کردووە. بۆ دابەزاندنی ئەپەکە پێویستە ئامێری ماکەکەت چیپسێتەکانی Apple M1 یان سەرووتری لە خۆ بگرێت، هەروەها بە وەشانی macOS 14 و نوێتر کار بکات.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.