ئەپڵ 16, نیسان 2025

ئەپڵ کار لەسەر دوو ئامێری Apple Vision دەکات

لە ڕابردوو هەندێ دەنگۆ باسییان لەوە دەکرد کە ئەپڵ سەرقاڵی دروستکردنی Apple Vision کە نرخی هەرزانترە و کێشی کەمترە. ئێستا بە پێی دواین راپۆرتەکانی پێگەی بلومبێرگ، ئەپڵ سەرقاڵی دروستکردنی دوو ئامێری Apple Vision، کە یەکێکیان کێشی کەمتر و هەرزانترە بەراورد بە نەوەی یەکەم، ئەوی دیکەشیان دەتوانرێت بە ماک ببەسترێتەوە و بە خێرایی لەگەڵ سیستەمە کار بکات بە بێ دواکەتن.

ئامانجە گەورەکەی ئەپڵ لە داهاتوودا، بریتییە لە دروستکردنی چاویلکەی زیرەکی AR، کە زیاتر کردارەکییە (عەمەلییە) و هەروەها کێشی سووکەڵەترە بۆ بەکارهێنان و لەبەر کردن. هەروەها بەڕێوبەری جێبەجێکاری ئەپڵ، تیم کوک، ڕایگەیاندووە دەیانەوێت پێش ئەوەی کۆمپانیای مێتا (خاوەنی فەیسبووک) ببێت پێشەنگی بوارەکە، ئەپڵ بەرهەمێکی لەو جۆرە دروست بکات.

سەرچاوە Engadget
بۆچونی تۆ