گووگڵ
22, تەممووز 2025
گووگڵ دیزاینی مۆبایلی Pixel 10 بە ڤیدیۆیەک ئاشکرا کرد

هێشتا نزیکی مانگێک ماوە بۆ نمایش کردنی زنجیرە مۆبایلی Google Pixel 10، گووگڵ لە ئێستاوە دیزاینی جۆری ئاسایی مۆبایلەکەی ئاشکرا کرد لە ڕێگەی ڤیدیۆیەکەوە.
بەڵام هەر وەکو جارەکانی پێشووتر، پێش چەند کاتژمێرێک پێش بڵاو کردنەوەی، ڤیدیۆکە دزەی پێکرا و لە ئینتەرنێت بڵاو کرایەوە. گەورەترن گۆڕانکاری لە مۆبایلەکە بریتییە لە کامێرای سێیەم لە بەشی پشتەوەی. جگە لەوە، دیزاینەکەی زۆر بە نەوەی پێشووتری دەچێت.
هەرچەندە گووگڵ هیچ زانیارییەکی دیکەی بڵاو نەکردەوە دەربارەی مۆبایلەکە، بەڵام زۆربەی تایبەتمەندییەکانی دزەیان پێ دەکرێت تاکو کاتی نمایش کردنی لە ڕۆژی 20ی مانگی داهاتوو.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.