ئای ئۆ ئێس
27, تشرینی یەکەم 2019
چۆن ڤیدیۆی یوتیوب لە ئایفۆن دادەگریت؟

داگرتنی ڤیدیۆ بۆ ناو ئامێرە زیرەکەکان خولیای بەکارهێنەرە و یەکێکە لە گرنگترین بەکارهێنانەکان، لەم بابەتە ڕێنماییەدا بە شێوەیەکی ئاسان و بە ئامڕازێکی سادە ڤیدیۆکانی یوتیوب بۆ سەر ئایفۆن و ئایپادەکەت دابگرە.
داگرتنی ڤیدیۆ لە سیستەمی iOS و ئایفۆن بەرامبەر هەر مۆبایلێکی تر کە لەسەر سیستەمی ئەندرۆید بێت ئاڵۆزە و لەوانەیە بەکارهێنەر نەزانێت چ ئامڕازێک هەیە و چۆنن و چۆن بەکار دێن و، ئەپڵیش هەمیشە ویستوویەتی داگرتنی ڤیدیۆکانی یوتیوب ئاڵۆز و قورستر بکات، بەڵام خۆشبەختانە چەند ڕێگەیەک هەن و یەک لەوانەش لە ڕێگەی ئامڕازی Documentsـەوەیە.
ئەپی Documents ئەپێکی بەسوودی سیستەمی iOSـە و تایبەتە بە بینینی پەڕگە و بوخچەکانی سیستەمەکە. جگە لەوەی پەڕگەکان لە ئینتەرنێت دادەگرێت، دەتوانیت بە شێوەی ئۆفلاین مۆسیقا و گۆرانی کار پێ بکەیت و پەڕگەی جۆری PDF بخوێنیتەوە. پەڕگەکان بەڕێوە ببەیت و تێپەڕە-وشەیان بخەیتە سەر، ئێمە بۆ داگرتن و پاشەکەوتکردنی ڤیدیۆکانی یوتیوب سوودی لێ وەردەگرین بەم چەند هەنگاوە:

- دوای ئەوە بگەڕێ بۆ Savefromnet و یەکەم بەستەری ئەنجامی گەڕانەکە بکەرەوە، وەک لە وێنەکەدا دیارە.
- وەک دیارە لەم وێنەیەی خوارەوە فۆڕمی گەڕان هەیە، بەستەری Youtube.com بکەرەوە یان دەتوانیت ئەپی یوتیوب لە ئایفۆنەکەت بەکار بێنیت و بەستەری ڤیدیۆی دیاریکراو کۆپی بکەیت و لێرە دایبنێیت.

- دوای ئەوە دوگمەیەکی سەوز دەر دەکەوێت کە ئاماژە بۆ داگرتن دەکات و، بە کرتە کردن لێی دەتوانیت ڤیدیۆکە بە جۆر و ڕوونی جیاواز دابگریت و Done بکەیت:

بۆ بینینی ڤیدیۆ و پەڕگە داگیراوەکانیش، وەرەوە سەر بەشی ماڵەوە و لە بەشی Documents لای ڕاست بەشی Downloaded دەبینیت، کە ڤیدیۆ داگیراوەکانی تێدایە.

ئەمەش ڕێنمایی داگرتنی ڤیدیۆ بوو بۆ سیستەمی iOS بە ڕێگایەکی ئاسان.
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.