بابەتی گرینگ 1, ئایار 2023

بە فەرمی مۆبایلی Realme C55 بە نرخێکی گونجاو و تایبەتمەندی بەرزەوە لە عێراق و کوردستان نمایش کرا

 

ڕیەلمی براندێکی سەربەخۆی کۆمپانیای ئۆپۆیە و ئۆپۆ ماوەی چەند ساڵێکە بەرهەمی هێناوە، بۆ ڕکابەری کردنی کۆمپانیاکانی دیکە بە نرخی گونجاو و تایبەتمەندی باش. لە نوێترین بەرهەمەکانی کۆمپانیاکە مۆبایلی Realme C55 ـە کە ئەمڕۆ لە کوردستان و عێراق نمایش کرا.

مۆبایلە نوێیەکەی ڕیەلمی یەکەمین مۆبایلی ئەندرۆیدە لە جیهاندا کە کەپسولێکی هاوشێوەی داینامیک ئایلەندی کۆمپانیای ئەپڵ لە خۆ بگرێت، کە ڕیەلمی لە Mini Capsule ناوی دەبات و دەڵێت “زانیاری گرنگ بە شێوەیەکی زۆر ئاسانتر لە جاران بەدەست بهێنە، وەک دۆخی بارگاوی بوونەوەی مۆبایلەکەت، ئاگادارکردنەوەی کەمی پاتری، بەکارهێنانی دەیتا و هەنگاوەکانی ڕۆژەکە و مەودای ڕۆیشتنی ڕۆژەکەت”

واتە دەتوانیت ئەم کەپسولە بچووکە نوێیە دەتوانێت بەشێوەیەکی زۆر باش وەک قەدبڕێک بەکار بهێنرێت بە کۆکردنەوەی ئەم هەموو زانیارییە تێیدا.

 

لە پاڵ ئەوەی زۆرینەی تایبەتمەندییەکانی نایابن بۆ ئەم نرخە، ئەوەی جێگای سەرسوڕمانە، بیرگە و ڕامی ئەم مۆبایلەیە لەم نرخەدا! بیرگەی ناوەکی مۆبایلەکە 256 گێگابایتە و پشتگیری لە بیرگەی دەرەکیش دەکات تاوەکو 1 تێرابایت! هەروەها ڕامی مۆبایلەکە 8 گێگابایتە و دەتوانرێت 8 گێگابایت بیرگەی ناوەکیش وەک ڕام بەکار بهێنێت کە لە ئەنجامدا دەبێتە 16 گێگابایت ڕام. شتێکی نایابتر! مۆبایلەکە توانای ئەوەی هەیە لە یەک کاتدا دوو سیم کارد و بیرگەی دەرەکی (SD card) کار پێ بکات.

لە لایەنی پاترییەوە، مۆبایلەکە پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری لەسەر جێگیر کراوە بە بارگاوی کەرەوەی 33 وات و تەکنەلۆژیای SUPERVOOC کە توانای هەیە مۆبایلەکە لە ماوەی 63 خوولەکدا بارگاوی بکاتەوە. هەروەها دۆخی Ultra Saving هەیە کە توانای هەیە مۆبایلەکە بۆ ماوەی 32 کاتژمێر بهێڵێتەوە ئەگەر تەنها 5% پاترییەکەشی بارگاوی کرابێتەوە!

هەروەها مۆبایلەکە کار بە نوێترین ڕووکار و وەشانی جیهانی ئەندرۆید و ڕیلەمی دەکات! کە وەشانی ڕووکاری بەکارهێنەری Realme UI 4.0 بنەچەکراوە لەسەر ئەندرۆید 13 و نوێترین و پڕ تایبەتمەندیترین وەشانی براندی ڕیەلەمییە. مۆبایلەکە پەنجەمۆری لاتەنیشت لە خۆ دەگرێت و زۆر تەنکە بەڕادەیەک تەنکی جۆری SunShower بریتییە لە 7.89ملم!

کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 64 مێگاپێکسڵە کە بە ژیری دەستکرد بەهێز کراوە. هەروەها کامێرای دووەم بۆ قوڵییە بە ڕوونی 2 مێگاپێکسڵ. کامێرای سێڵفی 8 مێگاپێکسڵە و ئەمانەش چەند نموونەیەکی چرکێندراون بە کامێرای دواوە و سێڵفی مۆبایلەکە بە چەند دۆخێکی جیاواز و وەک دەبینین لە دۆخی Portrait ـدا وێنەکان زۆر نایابن!

لەبارەی ڕوونمای مۆبایلەکە، ڕوونمایەکی قەبارە 6.72 ئینجی لە جۆری IPS LCD بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 90 هێرتز و تێکڕای وەڵامدانەوەی دەست لێدانی 180 هێرتز و بەرزترین ڕووناکی تاوەکو 680 نیت لە خۆ دەگرێت.

هەرچی دەربارەی چیپسێتی مۆبایلەکەیە، چیپسێتی Mediatek Helio G88 لەسەر جێگیر کراوە کە توانیویەتی 273,364 لەسەر تاقیکردنەوەی Antutu Benchmark بەدەست بهێنێت. چیپسێتێکی گونجاوە بۆ کار کردنی ڕۆژانە و کار کردنی ئاسایی بە مۆبایل.

دەرچەی هێدفۆن جاکی هەیە، بە هەردوو ڕەنگی Sunshower و Rainy Night و بە نرخی 165 دۆلار بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بەردەست دەبێت.

لەم لینکەوە بینەری ڤیدیۆی تەواومان بن لەسەر مۆبایلەکە و لە هەموو ڕوویەکەوە باسکراوە:

تاگەکان C55 Realme realmeC55 ڕیەلمی
بۆچونی تۆ