ئەپڵ 2, ئەیلوول 2023

ئەپڵ وێبسایتێکی تەواوی نوێی بە ناوی “ئەپەکانی ئەپڵ” بەردەست خست

 

ئەپڵ بە بێدەنگی وێبسایتێکی نوێی بە ناوی “ئەپەکانی ئەپڵ” بەردەست خست. مەبەست لێی پەرەپێدانی ئەپەکانی ئەپڵە بۆ ئایفۆن و ماک و ئایپاد.

ئەپڵ سەرنجی خستۆتە سەر ئەپە سەرەکییەکانی Messages, Photos, Reminder و زیاتریش. لەگەڵ هەندێک تیزەری دیکەی وەشانی iOS 17.

وێبسایتی نوێی https://www.apple.com/apps/ چەند بەشێک لە خۆ دەگرێت کە بریتین لە:

 

– پەیوەندییەکان (Communication).

– داهێنان (Creativity).

– بەرهەمهێنان (Productivity).

– گەڕان (Exploration).

– کات بەسەر بردن و ئامێرەکانی ماڵەوە (Entertainment and home).

– تەندرووستی و لەش ڕێکی (Health and Fitness).

سەرچاوە 9to5 Mac
تاگەکان Apple ئەپڵ
بۆچونی تۆ