شاومی 5, تشرینی یەکەم 2023

دەستبەندی زیرەکی Xiaomi Smart Band 8 Active نمایش کرا

 

شاومی لە پاش نمایش کردنی دەستبەندی زیرەکی Xiaomi Smart Band 8 بە چەند ڕۆژێک دەستبەندێکی نوێی بە ناوی Xiaomi Smart Band 8 Active ڕاگەیاند. ڕوونمایەکی قەبارە 1.47 ئینجی هەیە لە جۆری LCD بە ڕوونی 172 * 320 پێکسڵ و ڕووناکی تاوەکو 450 نیت. پاترییەکەی بەرگەی 14 ڕۆژ کار کردن دەگرێت. پاترییەکەی بەرگەی 210 مللی ئەمپێر/کاتژمێرە و چەند تایبەتمەندییەکی پزیشکی هەیە و زیاتر لە 50 دۆخی لەش ڕێکی لەسەر دامەزرێندراوە.

بەڵام GPSی نییە. بە 5 ڕەنگی جیاواز بەردەست دەبێت و بڕوانامەی 5ATMی بۆ دژە ئاو هەیە و نرخی دەستبەندەکە لە بەریتانیا 19.99 پاوەند و لە وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا 24.99 یۆرۆ و لە پێگەی Ali Express بریتییە لە 15.90 دۆلار.

سەرچاوە Gizmo China
تاگەکان Xiaomi شاومی
بۆچونی تۆ