سیستەمی وەگەرخەر 16, تشرینی دووەم 2023

ویندۆز ئێستا ئەپێکە بۆ ئایفۆن، ئایپاد، ماک، کۆمپیوتەر

بە فەرمی مایکرۆسۆفت ئەپی ویندۆزی بۆ بەکارهێنانی سیستەمی وەگەڕخەری ویندۆز لەسەر ئامێرە جیاوازەکان ڕاگەیاند. ئەپەکە تایبەتمەندییەکانی ئەپی Microsoft 365 وەردەگرێت و بەکاری دەهێنێت وەک ناوەندێک بۆ پەخشکردنی کۆپییەکی ویندۆز لە remote PC وAzure Virtual Desktop Windows 365 و Microsoft Dev Box و Microsoft Remote Desktop Services.

ئەپی ویندۆز پشتگیری لە چەندین مۆنیتەر دەکات، بە ڕوونی و قەبارەی جیاوازەوە. هەروەها پشتگیری لە ئامێرە لاوەکییەکانی وەک وێبکام و چاپکەر دەکات. لە ئێستادا وەشانی پێشبینینی ئەپەکە بۆ ئەندرۆید بەردەست نییە.

لە ئێستادا ئەپەکە تایبەتە بە هەژمارە بازرگانییەکان، بەڵام پێشبینی دەکرێت بۆ بەکارهێنەرەکانی دیکەش بەردەست بکرێت.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ