ئەیسووس
21, شوبات 2024
مۆبایلی Zenone 11 Ultra لە مانگی داهاتوو نمایش دەکرێت
دوای ئەوەی لە سەرەتایی ئەم مانگە تەواوی تایبەتمەندییەکانی نوێترین مۆبایلەکەی دزەی پێکرا، ئەیسووس بەفەرمی ڕایگەیاند کە مۆبایلی داهاتوویان، Zenfone 11 Ultra، لە ڕۆژی 14ـی مانگی داهاتوو نمایش دەکەن. هەروەها مۆبایلەکە چەند تایبەتەندییەک لە خۆ دەگرێت کە بە ژیری دەستکرد کار دەکەن، بەڵام تاکو ئێستا دیار نییە کە تایبەتمەندییەکان چین.
مۆبایلەکە ڕوونمایەکی AMOLED بە پانێڵی LTPO و قەبارەی 6.78 ئینج و ڕوونی +FHD و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 144 هێرتز لە خۆ دەگرێت. هەروەها چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 3 لەسەر جێگیر دەکرێت و بە ڕامی جۆری LPPDR5X و بیرگەی UFS 4.0. سێ کامێرا لە بەشی پشتەوەی بوونی دەبێت، سەرەکی بە ڕوونی 50 مێگاپیسکڵ و گۆشەفراوان بە ڕوونی 13 مێگاپیسکڵ و تێلەفۆتۆ بە ڕوونی 32 مێگاپێکسڵ.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.