ئامێرە هەمەجۆرەکان
2, ئەیلوول 2025
دوای نزیکەی 10 ساڵ لە نەوەی یەکەمی، Dolby Vision 2 بڵاو کرایەوە

لە دوای نزیکەی 10 ساڵ لە نمایش کردنی Dolby Vision، نەوەی نوێی ئەم فۆرماتە کە تایبەتە بە HDR بە ناوی Dolby Vision 2 بڵاو کرایەوە کە جیا لە ڕێکخستنی تۆن و ڕووناکی لە دیمەنە جیاوازەکاندا کاری دیکەش دەکات.
کۆمەڵە ئامرازێکی نوێی بە ناوی “Content Intelligence” هەیە کە زیرەکی دەستکرد بەکار دەهێنن بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی خۆکارانە تەلەڤزیۆنەکەت بگونجێنن لەسەر بنەمای ئەوەی تەماشای چی دەکەیت، لە کوێ تەماشای دەکەیت، لەسەر چ ئامێرێک تەماشای دەکەیت.
یەکێک لە ئامرازەکان بریتییە لە Precision Black کە بڕیارە ڕوونی لە دیمەنە تاریکەکاندا باشتر بکات بەبێ ئەوەی زۆر دوور بکەوێتەوە لە ڕاستی. هەروەها تایبەتمەندی Light Sense نوێکراوەتەوە کە کاری ڕێکخستنی جۆرایەتی (کوالێتی) وێنەیە لەسەر بنەمای دیاریکردنی ڕووناکی دەوروبەر (ئایا دەوروبەرت تاریکە یاخوود ڕووناک؟).
ئەم فۆرماتە نوێیە بە شێوەیەکی گشتی وادەکات تەلەڤزیۆنەکان ڕووناکییەکی زۆرتر، ڕەنگێکی قووڵتر و تێرتر و Contrast (جیاوازی ڕووناکی لە نێوان ڕووناکترین و تاریکترین خاڵی ڕوونما) تیژتریان هەبێت.
یەکەمین براند کە ئەم فۆرماتە نوێیە بەکار بهێنێت براندی Hisense دەبێت و پاشان براندەکانی دیکەش تەلەڤزیۆنی نوێ بە ئەم فۆرماتە نوێیەوە بڵاو دەکەنەوە.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.