مۆبایل و تابلێت
25, شوبات 2020
مۆبایلی Vivo iQOO 3 5G بە پڕۆسێسەری Snapdragon 865 و پشتگیری لە 5G و نرخی دەستپێکی 515$ ـەوە نمایشکرا

لە پاش بڵاوبوونەوەی ژمارەیەکی زۆر لە دەنگۆ و دزەپێکراوەکان، دواجار کۆمپانیای Vivo مۆبایلی Vivo iQOO 3 5G ـی بە پڕۆسێسەری Snapdragon 865 و پشتگیری لە 5G و نرخی دەستپێکی 515$ ـەوە نمایشکرد.
مۆبایلی iQOO 3 5G، خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی 6.44 ئینج لە جۆری Super AMOLED و بە ڕوونی +Full HD و هەبوونی هەستەوەری پەنجەمۆر لە ژێر ڕوونماکەیەوە، ڕووناکی ڕوونماکەی دەگاتە 1200 نیت و پشتگیری لە تایبەتمەندی +HDR10 دەکات. لە بەشی ڕاستی سەرەوەی سەر ڕوونماکەیدا لە پێشەوە، خاوەن چاڵێکە و کامێرایەکی 16 مێگاپێکسڵی تێدا جێگیر کراوە. لە پشتەوە، خاوەن 4 دانە کامێرایە بە ڕوونییەکانی 48 و 13 و 13 و 2 مێگاپێکسڵ.

لە ناوەوە، پڕۆسێسەری Snapdragon 865 ـی لەسەر جێگیر کراوە و پشتگیری لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G دەکات. خاوەن ڕامی 6 و 8 و 12 گێگابایت و بیرگەی ناوەکی 128 و 256 گێگابایت و پاترییەکە بە توانستی 4,400 ملی ئەمپێر، هەروەها پشتگیری لە بارگاویکردنەوەی خێرا دەکات بە توانای 55 وات و وەشانی Android 10 ـی لەسەر جێگیرە.
گرنگترین تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Vivo iQOO 3 5G:
- ڕوونما: قەبارە: 6.4 ئینج. جۆر: Super AMOLED. وردی نیشاندان: 1080 بە 2400 پێکسڵ. خێرایی: 60 هێرتز.
- دیزاین: نۆچ: نییە. چاڵی ژێر ڕوونما: هەیە.
- پڕۆسێسەر: (+Qualcomm SM8250 Snapdragon 865 (7 nm.
- گرافیک: Adreno 650.
- ڕام: 6 و 8 و 12 گێگابایت.
- بیرگە: 128 و 256 گێگابایت.
- ئەستووری: 9.2 میلیمەتر.
- کێش: 214.5 گرام.
- پاتری: 4,400 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.
- بارگاویکردنەوە: پشتگیری لە بارگاویکردنەوەی خێرا بە توانای 55 وات؛ بە 30 خولەک تاوەکو 50% پڕ دەبێت.
- کامێرای پشتەوە: سەرەکی: 48 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/1.8 و لە جۆری Wide. دووەم: 13 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.5 و لە جۆری Telephoto. سێیەم: 13 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.2 و لە جۆری macro. چوارەم: 2 مێگاپێکسڵ لە جۆری هەستەوەری قوڵی.
- کامێرای پێشەوە(سێڵفی): سەرەکی: 16 مێگاپێکسڵ بە تیرەی f/2.5 لە جۆری Wide.
- هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری پەنجەمۆر لە ژێر ڕوونما.
- دەرچە: USB-C – بیستۆک.
- ڕایەڵە: 5G – Wi-Fi 802.11 a/b/g/n/ac – dual-band – Wi-Fi Direct – hotspot – Bluetooth 5.0. تایبەتمەندی NFC: هەیە. تایبەتمەندی Radio: نییە.
- سیمکارت: دووانە سیمکارت.
- ڕەنگ: پرتەقاڵی – ڕەش – زیوی.
- سیستەمی کارپێکەر: ڕووکاری iQOO UI 1.0 (بنچینەکراو لەسەر Android 10).
- حاڵەتی بەردەستبوون: بەردەست نییە.
- نرخ: دەستپێدەکات لە 515$.
مۆبایلی Vivo iQOO 3 5G بە نرخی دەستپێکی 515$ لە ڕێکەوتی 4 ـی مانگی داهاتوودا بۆ یەکەمجار لە بازاڕەکانی وڵاتی هیندستان بەردەست دەکرێت.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو، هەوادار و گەشەپێدەری سەکۆکانی ئەپڵ.