هەواڵ 7, ئازار 2020

داوا لە کۆمپانیا ئەمریکییەکان کراوە تاوەکو گەشت نەکەن و کۆنگرەکانیان هەڵبوەشێننەوە

حکومەتی وڵاتی سانتا کلارا (Santa Clara) ـی ویلایەتی کالیفۆڕنیای ئەمریکا داوای لە کۆمپانیا ئەمریکییەکانی ناوچەکە کردووە – کە شارەکانی کۆپێرتینۆ و ماونتەین ڤیو و پالۆ ئەڵتۆ و سان خۆسێ دەگرێتەوە، تاوەکو هیچ گەشتێک ئەنجام نەدەن و هیچ کام لە کۆنگرە گەورەکانیان ڕێک نەخەن بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە. ئەم بڕیارە لە دوای تۆمارکردنی 20 حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دێت لە ناوچە ناوبراوەکاندا.

زۆرینەی کۆمپانیا ناودارەکانی جیهان، لەو ناوچانەدانە بە شێوەیەکی سەرەکی نیشتەجێن، لەوانە؛ ئەپڵ لە کۆپێرتینۆ، گووگڵ لە ماونتەین ڤیو، تێسلا لە پالۆ ئەڵتۆ، ئینتێڵ و نڤیدیا لە سانتا کلارا. پێدەچێت ئەم بڕیارە ئۆفیسەکانی فەیسبووک و مایکرۆسۆفتیش لە ناوچەکان بگرێتەوە.

بڕیارێکی دیکەی وڵاتەکە، بریتییە لە کەمکردنەوەی ڕێژەی کارمەندان و کارکردنی کارمەندان لە ماڵەوە ئەگەر نەخۆش بوون، ئەمەش بە مەبەستی بڵاونەبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

ئامانج لەم بڕیارەی حکومەتی سانتا کلارا، بۆ ڕێگریگرتن لە تەشەنەکردنی ڤایرۆسیەکەیە لە ڕێگەی پەیوەندییە تاکە کەسییەکانەوە. بەشێک لە ناوچەکانی چواردەوری سانتا کلارا پێشتر هەمان بڕیاریان بۆ ڕێگریگرتن لە تەشەنەکردنی ڤایرۆسەکە دەرکردبوو.

ئەمانە ژمارەیەک کۆمپانیاکانی ناوچەکەن کە هەندێک بڕیاریان بۆ پاراستنی گیانی کارمەند و هاوڵاتیانیان دەرکردبوو:

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ