ئێڵ جی
12, ئازار 2021
کۆمپانیای LG وادەی ڕەوانە کردنی وەشانی ئەندرۆید 11 بۆ مۆبایلەکانی دیاری دەکات

بە فەرمی کۆمپانیای ئێڵ جی وادەی ڕەوانە کردنی وەشانی ئەندرۆید 11 بۆ مۆبایلەکانی دیاری کرد، بە پێی نەخشەی ڕەوانە کردنەکە بێت، ڕەوانە کردنەکە زۆر باش دیار نابێت، جگە لە بۆ مۆبایلی LG Velvet 5G، تەواوی مۆبایلەکانی دیکە لە نیوەی دووەمی ئەمساڵ پێیان دەگات و دەکەونەوە چارەکی چوارەمی ئەمساڵەوە، ئەمەش دوای بڵاو کردنەوەی وەشانی ئەندرۆید 12 دەبێت ئەگەر گووگڵ وەک ئەمساڵ وەشانە نوێیەکەی بڵاو بکاتەوە

جێگای ئاماژەیە، خشتەی ڕەوانە کردنەکە تەنها لە ماڵپەڕی ئێڵ جی لە وڵاتی ئەڵمانیا بە دی دەکرێت، لەوانەیە ڕەوانە کردنی وەشانی ئەندرۆید 11 بۆ شوێنەکانی دیکە جیاواز بن، بەڵام دواجار جیاوازییەکی ئەوتۆ لە نێوانیاندا نییە
درەنگ کەوتنی ڕەوانە کردنی وەشانی نوێ لە لایەن ئێڵ جییەوە شتێکی نوێ نییە، چەندین ساڵە ئەم سیناریۆیە دووبارە دەبێتەوە، سەرەتای ئەمساڵ دەنگۆ هەبوو لەوەی کۆمپانیاکە دەیەوێت کۆتایی بە بازرگانی مۆبایلی زیرەک بهێنێت، بەڵام دواجار پشت ڕاستیان کردەوە بڕیاری وەها نەدراوە و بوونی نییە
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.