شاومی
24, شوبات 2024
تابلێتی Xiaomi Pad 6S Pro 12.4 بە چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 2 نمایش کرا: نوێکراوەتەوە
لە چەند ڕۆژی ڕابردوو شاومی لەگەڵ نمایش کردنی مۆبایلی Xiaomi 14 Ultra لە چین، تابلێتی Xiaomi Pad 6S Pro 12.4 نمایش کرد.
تابلێتەکە لە کانزا پێکهاتووە و بە هەر سێ ڕەنگی سەوز، شین و ڕەش بەردەست دەبێت، کێشی 590 گرامە و شەش بڵندگۆ لە خۆ دەگرێت کە پشتگیری لە Dolby Atmos دەکەن.
قەبارەی ڕوونماکەی 12.4 ئینجە و لە جۆری LCD و ڕەهەندی 3:2 و ڕوونی 3048*2032 پیکسڵە و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 144 هێرتزە و ڕووناکی تاوەکو 900 نیتە. هەروەها دەتوانیت تابلێتەکە وەکو مۆنیتەری دەرەکی بۆ کۆمپیوتەرەکان بەکاربهێنت.
چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 2 لەسەر جێگیر کراوە. پاترییەکەی قەبارەی 10,000 مللی ئەمپێر / کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 120 وات.
نرخی تابلێتەکە بۆ ڕامی 8 گێگابایت و بیرگەی 256 گێگابایت بریتییە لە 455 دۆلار و نرخی بۆ ڕامی 12 گێگابایت و بیرگەی 256 گێگابایت بریتییە لە 510 دۆلار و نرخی بۆ ڕامی 12 گێگابایت و بیرگەی 512 گێگابایت بریتییە لە 563 دۆلار و نرخی بۆ ڕامی 16 گێگابایت و بیرگەی 1 تێرابایت بریتییە لە 640 دۆلار.
دوو ئێکسسوارات بۆ تابلێتەکە بەردەستە، تەختەکلیلی Smart Touch Keyboard کە نرخی 92 دۆلارە، هەروەها پێنوسی زیرەکی Focus Stylus کە نرخی 70 دۆلارە.

نرخی دەستپێکی تابلێتەکە بۆ جۆری جیهانی و بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 699 یۆرۆ.
*نوێکراوەتەوە: جۆری جیهانی تابلێتەکە نمایش کرا.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.