رەقەکاڵا
2, تشرینی دووەم 2023
هواوەی کۆمپیوتەری Huawei MateStation X 2023 نمایش کرد

هواوەی بە بێدەنگی کۆمپیوتەری لە نێو یەکی (All in One Computer) Huawei MateStation X 2023 نوێکردەوە. وەشانەکەی ئەمساڵ پرۆسێسەرەکەی بێ هێزترە بەراورد بە ساڵی رابردوو. وەشانی ساڵی ڕابردوو کاری بە پرۆسێسەری Core i9 12900H نەوەی دوانزەیەم دەکرد لە کاتێکدا ئەوەی ئەمساڵی کار بەهەمان پرۆسێسەر دەکات بەڵام لەجۆری i5.
بە بیرگەی 1 تێرابایت لە جۆری NVMe SDD و ڕامی 16 گێگابایت لە جۆری DDR4 بەردەست دەبێت. ڕوونماکەی قەبارەی 28.2 ئینجە و لە جۆری IPS و ڕوونی 4K و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 60 هێرتزەو پشتگیری لە لەمس (touch) دەکات و ڕووناکی دەگاتە 500 نیت. نرخی کۆمپیوتەرەکە بریتییە لە 1,690 دۆلار.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.