ئەپ و نەرمەکاڵا
22, کانوونی یەکەم 2023
گووگل هاودەمی کردنی تاب گروپ بۆ وێبگەڕی کرۆم زیاد دەکات

گووگڵ سێ تایبەتمەندی نوێ بۆ وەشانی Chrome 120 زیاد دەکات، دیارترینیانیش بریتییە لە هاودەمی کردنی Tab Groups. تایبەتمەندی Tab Group رێگەت پێ دەدات تابەکان جیا بکەیتەوە و ناو ڕەنگی تایبەتییان بۆ دابنێی. لە ڕێگەی هاودەمی کردنی تاب گروپەکان کاتێک گروپێک دروست دەکەیت ئەوا لە ئامێرەکانی دیکەشدا دروست دەبن (بە مەرجێک هەمان هەژماری جیمەیڵی لەسەر بێت). بە کرتە کردنی راست لەسەر گروپ تابەکان دەتوانیت تایبەتمەندییەکە چالاک و ناچالاک بکەیت. لە چەند هەفتەی داهاتوودا بۆ کۆمپیوتەری سەرمێز و سیستەمی کرۆم ئۆ ئێس بەردەست دەبێت.
هەروەها کارکردنی Safety Check بە شێوەیەکی خۆکارانە لە پاشبنەما، کە ئەمەش بە شێوەیەکی باشتر ئاگاداری بەکارهێنەران دەکاتەوە لە کاتی بوونی کێشە لە وشە نهێنییەکانت. هەروەها پێشنیاری ناچالاک کردنی ئاگانامەکان و مایکرۆفۆن و Location لەو سایتانەی کە بۆ ماوەیەکی زۆرە سەردانت نەکردوون.
لە کۆتاییشدا، ئێستا دەتوانیت بە بردنی نیشاندەرەکە بۆ سەر تابە کراوەکان (بە بێ کرتە کردن) دەزانیت کە تابەکە چەند ڕامی بەکارهێناوە.

موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.