نەثینگ 8, تەممووز 2024

کۆمپانیای Nothing بیستۆک و کاتژمێرێکی زیرەکی نوێی نمایش کرد

براندی CMF سەر بە کۆمپانیای Nothing ئەمڕۆ یەکەمین مۆبایل و بیستۆکێکی بێتەل و کاتژمێرێکی زیرەکی نمایش کرد.

کاتژمێری زیرەکی CMF Watch Pro 2 ڕوونمایەکی 1.32 ئینجی لە جۆری AMOLED بە ڕوونی 466 * 466 پێکسڵ و تێکڕای نوێبوونەوەی 60 هێرتز. کاتژمێرەکە 120 دۆخی وەرزشی جیاواز لە خۆ دەگرێت و GPSی هەیە و دەتوانرێت چوارچێوەی بگۆڕدرێت.

بڕوانامەی IP68ی هەیە و بەرگەی 11 ڕۆژ کار کردنی ئاسایی و 9 ڕۆژ کار کردنی قورس دەگرێت. نرخی کاتژمێرەکە بریتییە لە 69 دۆلار.

هەروەها براندەکە بیستۆکی بێتەلی CMF Buds Pro 2 نمایش کرد بە پشتگیری کردن لە تایبەتمەندی لابەری ژاوە ژاو. بیستۆکەکە بەرگەی 41 کاتژمێر کار کردن بە بێ کار پێ کردنی تایبەتمەندی لابەری ژاوە ژاو و 31 کاتژمێر بە کار کردنی لابەری ژاوە ژاو دەگرێت. نرخی بیستۆکەکە بریتییە لە 59 دۆلار.

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان CMF Nothing
بۆچونی تۆ