هەواڵ
5, کانوونی یەکەم 2023
یەکەمین ترایلەری یاری GTA VI بڵاو کرایەوە

دوای چەندین ساڵ چاوەڕوانی لە کۆتاییدا بۆ یەکەمین جار یاری GTA VI دیدەنی کرا! ئەمڕۆ بە فەرمی کۆمپانیای ڕۆکستار یەکەمین ترایلەری یاری داهاتووی GTA بە ناوی GTA VI بڵاو کردەوە. یارییەکە لە ساڵی 2025 بەردەست دەبێت، لە سەرەتادا یارییەکە بۆ کۆنسۆڵی Xbox Series X|S و پلەیستەیشن 5 بەردەست دەبێت. واتە لە سەرەتادا بۆ کۆمپیوتەر بەردەست نابێت و بەرواری بەردەست بوونی یارییەکە بۆ کۆمپیوتەر ئاشکرا نەکراوە.
پێشووتر وا بڕیار بوو کە ترایلەرەکە کاتژمێر 5ی ئێوارە بڵاو بکرێتەوە، بەڵام پێش ئەو وادەیە ترایلەری یارییەکە دزەی پێکرا و بە ناچاری ڕۆکستار ترایلەرەکەی پێشوەختە بڵاو کردەوە. بۆ یەکەمین جار لە یارییەکانی GTA ـدا کارەکتەرێکی ئافرەت بەشدار دەبێت، بە ناوی Lucia.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.