هەواڵ 31, ئاب 2023

باشترینەکەی هواوەی لە دەرەوەی چین بەردەست نابێت

 

دوێنێ هواوەی مۆبایلی مەیت 60 پرۆی ڕاگەیاند و ئەمڕۆش جۆری ئاسایی. بەڵام ئەم نمایش کردنە لە چین بوو و تایبەت بوو بە بازاڕەکانی ئەو وڵاتە، ئێستا کۆمپانیاکە لە وتەیەکدا بۆ پێگەی Android Authority پشت ڕاستی کردۆتەوە کە مۆبایلی مەیت 60 پرۆ بۆ بازاڕەکانی جیهان بەردەست نابێت.

تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر جۆری ئاسایی واتە مەیت 60 نییە، بەڵام پێشبینی ناکرێت ئەویش بەردەست ببێت بۆ بازاڕەکانی جیهان.

کەواتە بۆ یەکەمین ساڵ بازاڕەکانی دەرەوەی چین بێبەش دەبن لە ئەزموون کردنی باشترینەکەی هواوەی.

تاگەکان Huawei هواوەی
بۆچونی تۆ